لە شەش مانگی ڕابردوو ٦٠ هەزار هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کۆچیان کردوە

لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ لە باشوری کوردستان ٦٠ هەزار هاولاتی باشوری کوردستان بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردوە.

کاروان گەزنەیی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسێۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) ئامارێکی مەترسیداری دەربارەی کۆ چی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بەرەو ئەوروپا بڵاوکردوە و رایگەیاند، تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا بە دەیان هەزار کەس لە باشوری کوردستان کۆچیان کردوە بەرەو ئەورپا، کە زۆربەیان گەنجن.

کاروان گەزنەیزی ئەو کۆچە بەمەترسیدار بەناو دەکات و دەڵێت: بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی٢٠٢١ و شەش مانگی یەکەم  زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی ٧٠٠ کەس لە وڵاتانی بولگاریا، بلا ڕووس و سڕبیا دەستبەسەرکراون."

دەربارەی هۆکاری ئەو کۆچە زۆرەی گەنجان بۆ ئەوروپا ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات: "دەرەنجامی نەبوونی ھەلی کار، نەبوونی گەرەنتیی ژیانێکی پێویست و خراپیی دۆخی ئابووریی هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن."

جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە حکومەتێک نەتوانێت ھەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و مووچە تا ئێستاش بە لێبڕینەوە دابەشبکات، بێشک ئەنجامەکەی کۆچکردن و بەجێهێشتنی بە لێشاوە!

ژ.ت