لە سلێمانی بومەلەرزە روویدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سلێمانی و ناوچەکانی چەمچەماڵ، کۆیە، بازیان و عەربەت و کەرکوکی هەژاند.
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سلێمانی و ناوچەکانی چەمچەماڵ، کۆیە، بازیان و عەربەت و کەرکوکی هەژاند.
کاتژمێر ٢:١٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوی و لە ٣٤ کیلۆمەتر دووریی شاری سلێمانی روویدا. چەقى بومەلەرزەکە قەزای چەمچەماڵ بووە.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیان بە هەندێک لە شوێن و خانووی هاووڵاتییان گەیشتووە، بەڵام زیانی مرۆیی نەبووە.
بومەلەرزەکە، کە سەنتەرەکەى چەمچەماڵ بووە لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و هەروەها قەزاکانی کۆیە، بازیان و عەربەت هەستی پێکراوە.
ژ.ت