لە سلێمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار  دەکرێن

لە شاری سلێمانی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ٣ی تشرینی دووەمدا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن  و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار دەکەن.

لە سلێمانی گەنجانی تەڤگەری وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ٣ی تشرینی دووەمدا لەبەردەم باخی گشتی رێپێوانێک لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدەن.

هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا دروشم لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی پەدەکە دەوترێنەوە. پلانە قێزەونەکانی پەدەکە بۆ دەرخستنی شەڕی کورد و کورد  و ڕێککەوتنی شەنگال کە لەنێوان پەدەکە و حکومەت شەرمەزار دەکرێن.

ف.ق