لە سلێمانی خوێندنەوەی بەکۆمەڵی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، بە دەستپێشخەریی ژنانی ئازادییخواز، هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، بە دەستپێشخەریی ژنانی ئازادییخواز، هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی ژنانی ئازادییخواز، لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ٣ـی ئایار "گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ" چالاکی خوێندنەوەی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای هەڵمەتەکەدا بەشێک کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا و دواتر دەست کرا بە خوێندنەوەی کتێبەکان.
بەشداربووان جەختیان کردەوە ئامانجیان لەم هەڵمەتە زیاتر تێگەشتنە لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کە ئامانجی ئازادیی ژنانە.