لە سلێمانی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

لە سلێمانی بە بەشداری دەیان هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان لە ناوەندی پەیەدە لە باشوری کوردستان بە سمیناریک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا.

بە بەشداری دەیان هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان لە ناوەندی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە باشوری کوردستان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، سە سمینارێک شەرمەزار کرا. 

سمینارەکە لە لایەن نوێنەرایەتی پەیەدەوە رێکخرابوو. هۆڵی سمینارەکە بە وێنەکانی شەهیدان و پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رازابوەوە.

سمینارەکە بە دروشمی 'کات کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە' ئەنجامدرا. لەو چوارچێوەدا لە رانیە و لە کەمپی باریکەش سمینار لە لایەن پەیەدەوە رێکخران.

سمینارەکە بە خولەکێک رێزلێنان دەستی پێکرد و دواتریش بەڵگەفیلمێک لە بارەی پێکهاتن و چۆنیەتی پیلانگێڕیەکە نمایش کرا.

لەسەر ناوی نوێنەرایەتی پەیەدە یوسف کۆتێ قسەی کرد. کۆتێ لەسەرەتادا هێزە پیلانگێڕەکان و پیلانگێڕیەکەی شەرمەزار کرد

کۆتێ باسی لەوەکرد، کە لەدژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیلانگێڕیەکی ناجوامێرانە ئەنجامدراوە و وتی، "ویستیان رێبەرایەتیمان لەناوببەن و کۆتایی بە دۆزی رەوای کورد بهێنن". کۆتێ ئەوەشی خستەڕوو کە لە دژی پیلانگێڕیەکە بەرخودانی ئۆجالان و گەلی کورد وایکرد کە پیلانگێڕیەکە تا ئاستی پوچەڵ کردنەوە بێت و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "بۆ ئەوەی پیلانگێڕیەکە بە تەواوەتی لەناوببرێت پێویستە لە پیلانگێڕیەکە تێبگەن و چۆنیەتیەکەی بزانن. لەبەر ئەوەی پیلانگێڕیەکی سەد ساڵەیە".

کۆتێ هێمای بۆ ئەوەش کرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێناو چارەسەریدا رووی کردە ئەوروپا و ئەوروپاش بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و پیلانگێڕیەکەیان ئەنجامدا. 

لە کۆتاییدا نوێنەری پەیەدە یوسف کۆتێ داوای بەرخودانی لە هەمووان کرد.

سمینارەکە بە وتنەوەی دروشم و چەپڵەرێزان کۆتایی هات.

هـ . ب