لە سلێمانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ناوی کۆڵانەکانیان بۆ ناوی شەهیدانی پاریس گۆڕی

لە ساڵیادی شەهیدکردنی سارا، رۆناهی و رۆژبیندا، ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی ناوی کۆڵانەکانی باخی گشتی و کۆڵانەکانی دیکەیان بۆ ناوی سێ شەهیدەکە گۆڕی.

لە ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆناهی) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز (رۆژبین) ئەندامی تەڤگەری گەنجان، کە لە ٩ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهیدکران، ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی ناوی کۆڵانەکانی باخی گشتی و کۆڵانەکانی دیکەیان بۆ ناوی سێ شەهیدەکە گۆڕی.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر باسی ئەوەیان کرد، ئەوان ئاڵای ساریا، رۆناهی و رۆژبین بەرز دەکەن و بەردەوامی بە رێباز و تێکۆشانەکەیان دەدەن.

هەروەها باسی ئەوەیان کرد کە تۆڵەکردنەوە لە بکوژان بە پەروەردەکردن و خۆڕێکخستنی ژنان دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە سلێمانی خولێکی پەروەردەیی ٥ رۆژەی راگەیاند.

ف.ق