لە سنە کاسبکارێک لەلایەن هیزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا

لە سەر رێگەی نێوان سنە و دیواندەرە کاسبکارێکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا.

هیزەکانی رژێمی ئێران لەسەر رێگەی نێوان شاری سنە و ناوچەی دیواندەرە بێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی فەرزاد زەندی کردووە و لە ئەنجامدا زەندی گیانی لە دەستداوە.

دەگوترێت لەنێو ئۆتۆمبێڵی زەندیدا کەلوپەلی قاچاخ هەبووە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ڕاست نییە و هیچ شتێک لە ئۆتۆمبێڵەکەیدا نەبووە و بە ئەنقەست تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

تەرمی زەندی کە باوی منداڵێکە بۆ نەخۆشخانەی کەقسەری سنە گواسترایەوە. هێزەکانی ئێران هەڕەشەیان لە خانەوادەی زەندی کردووە کە بە بێدەنگی تەرمی کوڕەکەیان بەخاکبسپێرن.

ف.ق