لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی سێ شەممە ٢٨ی ئایار ژمارەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیە کۆڵبەرێک کوژراوە.

ئەو کۆڵبەرە ناوی سینا رەسوڵزادە، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەردەشت بووە.

لەسەرەتای مانگی ئایارەوە لانیکەم ٩ کۆڵبەر و کاسبکار و هاوڵاتی کورد بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەت کوژراون، کە زۆرینەیان لە ناوچە سنووریەکانی بانە بوون.

هەروەها لە سەرەتا ئەمساڵیشەوە ٣٦ کۆڵبەر، کاسبکار و هاوڵاتی لەناوچە سنووریەکان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢١٥ کەسیش برینداربوون، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت پێکراون.

هـ. ب