لە سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مینێک شوانێک بە قورسی بریندار بوو

لە گوندێکی سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مینێک شواینێک بە قورسی بریندار بوو.

بەهۆی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق ژمارەیەکی زۆر مین و تەقەمەنی لەسەر سنوری رۆژهەڵاتی کوردستان چێنراون و تاوەکو ئێستاش پاکنەکراونەتەوە. بەوهۆیەشە چەندین ساڵە بە سەدان هاوڵاتی کورد بوونەتە قوربانی.

بەپێی زانیاریەکان شوانێک بەناوی هێمن ئیبراهیمی خەڵکی گوندی شەلماشی سەردەشت کاتێک لە نزیک گوندی دۆڵەتوو مەڕوماڵاتی خۆی دەلەوەڕاند، پێی بە مینێک ناوە و لە ئەنجامدا مینەکە تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکەدا هێمن ئیبراهیمی بە قورسی بریندار بووە.

دانیشتوانی ناوچەکە هێمن ئیبراهیمیان بۆ نەخۆشخانەی ئۆرمیە گواستوەتەوە.

ف.ق