لە سێرت ٥ کەس دەستگیرکران

لە سێرتی باکوری کوردستان لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٥ کەس دەستگیرکران.

لە گەڕەکەکانی ئولوس، یەنی مەحەلە و چاغلی ناوەندی سێرت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، حەیدەر چاغلی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتگیری لە زیندانیان، موسا کورهان ئەندامی ئەنجومەی شارەوانی سێرت، زەکی چالاپکۆلۆ و خەلیل ئاکندو بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپە لە سێرت دەستگیرکراون.

٥ کەس کە لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەستگیرکران، بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی سێرت گواسترانەوە.

ف.ق