لە ستەورێ قەدەغەی هاتووچۆ و هەڵکوتانە سەر ماڵان
لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندرا.
لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندرا.
لە گوندەکانی بارمان و ئەلفانێی ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووجۆ راگەیەندرا. دوای بڕیارەکەی والیگەری مێردین، ئەمرۆ لە سەرلەبەیانیدا لە هەردوو گوندەکان ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵان ئەنجامدرا. تیمەکانی جوڵەی تایبەتی جەندرمە گوندەکەیان گەمارۆدا و دواتریش لەگەڵ سەگەکانیان هەڵیانکوتایە سەرماڵان.
سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی دانیشتوانی ئەو گوندانەش جەندرمەکان بە سەگەکانیانەوە چوونە ناو ماڵەکان و دەستیان بە پشکنین کرد و هەڕەشەیان لە هاووڵاتیان کرد. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە گوندی بارمان محەمەد ئەردەم، حسێن گونای و عەلی گونای دەستبەسەرکران.