لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا مۆری خۆی لە زۆر سەرکەوتندا
جانشێر وێڕای تەمەنی گەنجی بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی، بە خوێنساردی و لەسەرخۆیی فەرماندەیەکی شەڕ رێپێوانی کرد. شکۆ و سەرکەوتنی شەڕی گەریلای سەردەمی لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خۆیدا جێگیرکرد.
جانشێر وێڕای تەمەنی گەنجی بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی، بە خوێنساردی و لەسەرخۆیی فەرماندەیەکی شەڕ رێپێوانی کرد. شکۆ و سەرکەوتنی شەڕی گەریلای سەردەمی لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خۆیدا جێگیرکرد.
سەنگەرەکانی بەرخودانی کوردستان گیانبازترین شەڕڤانانی سەردەمیان تێدایە. وەک چۆن هەموو شەڕێک سەرباز و فەرماندەکانی خۆی دەخوڵقێنێت، تێکۆشانی ئازادی کوردستانیش گیانبازانی سەردەم دەخوڵقێنێت.
جانشێر شێراوا (کەمال مەروان ئۆسۆ/ عەفرین) لەناوچەی شێراوای عەفرین لە دایکبوو. بەر لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکانی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەومان ناسی. یەک لەو گەریلایانەبوو کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری هەموو ئامادەکاریەکانی چالاکیەکانی دەکرد کە بە فەرماندەیی ئاندۆک عادل و هاوڕێ چیا رێکدەخران. لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بەشداری لە کەشف و چاودێری چالاکیەکاندا کرد. دەچووە نزیک سەنگەرەکانی سەربازانی دوژمن، دۆخی ئەوان، جموجۆڵیان، تەکنەلۆژیاکەی بەردەستیان و تواناکانیانی یەک بە یەک دەستنیشان دەکرد.
یەکەم ئەزمونی لە عەفرین بوو
هێشتا زۆر بچوک بوو شارەکەی ئەو، واتە عەفرین رووبەڕووی هێرشی داگیرکەری ببوەوە. هەر ئەو کاتە شەڕی ناسیبوو و یەکەم ئەزمونی گەریلایەتی لە عەفرین بینیبوو. لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر عەفرین بە سەختی بریندارببوو، بەڵام بووە یەک لەو کەسانە کە تا دواسات ئیرادەی عەفرینی پاراست. کات و شوێنی تۆڵەسەندنەوە نەبوو، بۆیەش بۆ سەندنەوەی تۆڵەی شارەکەی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بووە گەریلای پێشەنگی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی. بۆ ئەوەش لە سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکاندا خۆی لە هیچ کارێک بەدوورنەگرت. هەندێک جار کرێکارێکی گواستنەوەی خۆراک و جبەخانە بوو، هەندێک جاریش لە قۆڵی هێرشبەری چالاکیەکاندا بوو، هەندێک جاریش شەڕڤانێک بوو کە گورزی قورسی لە دوژمن دەدا.
بووە یەکەم کەس بوو کە گورزی دەوەشاند
جانشێر لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا لەگەڵ فەرماندەی شەهید هاوڕێ چیا بووە خێراترین گەریلا لە شاخی ئامێدی کە چوونە سەر داگیرکەران. وەک ئەوەی دواکەوتبێت و بیەوێت خێرتر ئەرکەکەی بە جێبگەیەنێت بەو خێراییە هەنگاوی نا، چەند کاتژمێرزووتر لەوەی پلانی بۆ دانرابوو خۆی گەیاندە سەنگەرەکان، لە ژێر سەنگەرەکانی دوژمندا ناچارببوو چاوەڕێی هەڤاڵانی بێت، بە توڕەیی ناو دڵیەوە دەستڕێژی لە حەشارگەکانی دوژمن کردبوو. ئەو رۆژە لە حەشارگەکانی دوژمندا لە شاخی ئامێدی دەیان سەرباز کوژرابوون.
جارێکی دیکە بەشداری لە قۆڵی هێرشبەردا کرد
لە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکیشدا لە قۆڵی هێرشبەر لە ریزەکانی پێشی پێشەوە شەڕی کرد. جانشێر یەک لەو گەریلایانەبوو کە لە ناو بەفردا شەڕی کرد، بەنزینی بە سەر سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمندا رژاند و ئاگری تێبەردان. بەر لە هەموو چالاکیەک پێشیازی دەکرد کە لە قۆڵی هێرشبەردا بێت.
وەک هەموو جارێک لە پێشەوەبوو، بە تەنیا بوو
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤ دا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆک ئەنجامدرا. گەریلاکان لە چەندین قۆڵەوە داگیرکەرانیان گەمارۆدا وسەنگەرەکانی داگیرکەرانیان یەک لە دوای یەک خستەژێر دەستی خۆیان. جانشێر جارێکی دیکە لە ریزەکانی پێشی پێشەوە بوو، لە نزیک سەنگەرەکانی داگیرکەران چووە سەر سەربازکان. وەک هەموو جارەکانی دیکە لە پێشی پێشەوەبوو، سەرباری وشیارکردنەوەکان بووە یەک لەو گەریلایانەی کە لە کاتی چالاکیدا بەتەنیا خۆی دەچووە سەر داگیرکەران. سەرەڕای ئەوەی هاوڕێیانی بەردەوام پێیان دەگوت، 'جانشێر بە تەنیا مەچوو، جانشێر خۆت بپارێزە' کەس نەیدەتوانی ئەو بوەستێنێت. ئەمەش لەبەر ناشارەزایی ئەو لە گەریلایەتیدا نەبوو، بەڵکوو بۆ پارێزگاری لە هاوڕێیانی بوو کە بەتەنیا خۆی دەچووە سەر سەربازان. وەک هەڤاڵ سەرخۆبوون کە بە دەستپێشخەری خۆی لە دژوارترین ساتی چالاکی شاخی ئامێدیدا چالاکی گیانبازانەی ئەنجامدا.
لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری لە چەندین شەڕدا کرد
وتەی 'هەتا دوا دڵۆپی خوێنی، تا دوا فیشەک شەڕی کرد و شەهیدبوو' دەکرێت زیاتر لە جانشێر بێتەوە. جانشێر زۆر بە روونی ئەو وتەیەی پێناسە کرد. ئەگینا مرۆڤێک لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خۆیدا دەتوانێت چەندە بەشداری شەڕ بکات. لە تەمەنی گەنجی خۆیدا مۆری خۆی لە زۆر سەرکەتندا.
هـ . ب