لە وان باری نائاسایی بەردەوامە؛ قەدەغەکاری ١٥ رۆژی تر درێژکرایەوە

لە وان "قەدەغەی چالاکی و بەرنامەکان" بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر درێژکرایەوە.

سیاسەتی داگیرکەری و چەوساندنەوەى دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر کوردستان بەردەوامیی هەیە.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە وان "قەدەغەى چالاکی و بەرنامەکان"، کە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە دەستپێکردووە و تا ئێستا، کە دەکاتە ٥ ساڵ بەڕێوەی دەبات و ماوەى ٥ ساڵە هەموو جۆرە چالاکی، رێپێوان، یاد و بۆنەیەک و هەموو جۆرەکانی چالاکیی مەدەنی لە وان قەدەغەیە.

پارێزگاری دەڵەتی تورک جارێکیتر رایگەیاند، هەموو جۆرە چالاکی و بەرنامەیەک لە وان بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر قەدەغە دەکرێت.

ژ.ت