لە وان بەرخۆدان بە هەموو شارەکەدا بڵاوبۆتەوە

بەرخۆدان دژی دەستبەسەرکردنی ئیرادەی گەل لە وان دەستی پێ کردووە و بەم هەموو شارەکەدا بڵاوبۆتەوە. گەل لە شەقام و کۆڵانەکاندا ئاگری کردۆتەوە و ڕێگەی هاتوچۆی بەستووە.

مافی خۆپاراستنی عەبدوڵا زەیدان کە وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) هەڵبژێردرا، بە "بڕیار"ـی ئاکەپە دەستبەسەر کرا. گەل دژی ئەم بڕیارە دەستی بە بەرخۆدان کردووە. ناوەندی ناڕەزایەتییەکان شەقامەکانی جمهوریەت و مەرەشە، هەروەها بەرخۆدان لە تەواوی شارەکەدا بڵاوبۆتەوە. هەزاران کەس لە شەقام و کۆڵانەکاندا ئاگریان کردۆتەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان بەستووە، پیشەوەران دوکانەکانیان داخستووە.

پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر گەل، چەندین کەس بریندار بوون.

ڕاگەیاندرا پۆلیس چوونەتە نێو بینای ڕێکخستنی دەم پارتی و بۆمبی گازیان هاویشتووە.

چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بە هەموو شارەکەدا بڵاوبۆتەوە، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشەکانی پۆلیس دەدەنەوە.