لە یادی بۆردوومانی قەڵادزێدا تەڤگەری ئازادی و ڕژاک نەمامیان چاند

لە یادی بۆردوومانی قەڵادزێدا تەڤگەری ئازادی و ڕژاک ژمارەیەک نەمامیان چاند.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان – هەرێمی ڕاپەڕین و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕژاک، لە یادی ٤۷ ساڵەی تاوانی بۆردوومانی قەڵادزێ کە لە لایەن رژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا لە باخچەی زانکۆی قەڵادزێ ٤٧ نەمامی جۆراوجۆریان چاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی هەرێمی ڕاپەڕین و رژاک لە زانکۆی قەڵادزێ بۆ بیرهێنانەوەی ئەم کارەساتە هەستان بە چاندنی ٤۷ نەمامی جۆراوجۆر، دواتر بەیاننامەی هاوبەش لە لایەن ئیدریس عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی  خوێنداریەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: بۆردمانکردن و کۆمەڵکوژی خەڵکی  شارۆچکەی قەڵادزێ لەلایەن فرۆکەجەنگیەکانی رژێمی بەعسی عێراقی لەناوچوو لەساڵی ۱۹۷٤ ئەنجامدرا لەوتاوانە گەورەیەدا کە ناوەندی شارەکەو خوێندنگا و نەخۆشخانە و شارەوانی شوێنی مانەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کەبەهۆی بارودۆخی شەڕەوە لەوشارەدا درێژەیان بەخوێندن دەدا بەچەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم ئەم شارەیان خەڵتانی خوێن کرد کە لە ئەنجامدا ۱٦۳ هاوڵاتی شەهیدبوون و دوو ئەوەندەش بریندارو کەم ئەندام بوون.

ئەمڕۆ ٤۷ ساڵ بە سەر تاوانی بۆردوومانکردنی شارۆچکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەو شارۆچکەیەدا تێدەپەرێت کە بۆردوومانەکە بووە هۆی شەهیدبوونی ۱٦۳ هاوڵاتی و بڕینداربوونی زیاتر لە ۳۰۰ کەس، رژێمی بەعسی رووخاو لەو هێرشەی بۆ سەر قەڵادزێ ۱٥ بۆمبی قەدەغەکراوی ناپاڵمی بەکارهێنا، ساڵی ۱۹٨۲ بۆ بیرهێنانەوەی ئەم ڕۆژە خەڵکی قەڵادزێ خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان دژی رژێمی بەعس ئەنجامدا.

ف.ق