لە ئامەد ٢٦ ئەندامی سەندیکایەکی پەروەردەیی دەستگیرکران

لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دژی مامۆستایانی ئەندامی ئەیتیم سەندا ٢٦ پەروەردەکار دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) دا کە لەلایەن داواکاری کۆماری ئامەد بەرێوەدەچێت، لەدژی ئەندامانی سەندیکای ڕەنجدەرانی پەروەردە و زانست (ئەیتم سەن) ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢٦ مامۆستای دەستگیرکرد.

بەپێی زانیاریەکان، پۆلیسی تورک دوای هەڵکوتانە سەر ماڵان، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خوێندنگا و لێپرسینەوە و پشکنینیان لە مامۆستا و خوێندنگاکان کرد.

مامۆستا دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.

ف.ق