لە ئامەد ٣ کەس دەستگیرکران

لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و سەگەکانیان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی خانەوادەکان و ٣ کەس دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، ٢٠ی تشرینی یەکەم پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ٨ کەس و دەستگیرکران.

لە لاتی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا کەسێک بەناوی فارس تورک لە گەڕەک دیجلەکەنتی ناوچەی پەیزاوا ڕووبەڕووی هێرشی سەگەکانی پۆلیس بووەوە و بریندار بوو.

هەمان ڕۆژ هەر ٨ کەسەکە بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن دەستگیرکران.

دوای ئەوەی کاروبارەکانیان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس تەواو بوو ٣ کەس لەو ٨ کەسە دەستگیرکران و ٥ کەسی تریش بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکران.

ف.ق