لە ئامەد بوومەلەرزە روویدا

لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٠ روویدا.

بەپێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی، لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٠ روویداوە. راگەیەنرا کە بوومەلەرزەکە ٥ کیلۆمەتر لەژێر زەویدا روویداوە.

دوایین جار ٢٩ی حوزەیران لە ناوچەی مەعدەنی خاپێت بە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ روویدابوو.

٢٥ی حوزەیران لە ناوچەی دەپی خارپێت بە گوڕی ٥.٣ بوومەلەرزەیەک روویدابوو و زیانی بە خانوو و ماڵی هاوڵاتیان گەیاندبوو.

ف.ق