لە ئامەد کەمپەینی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
بۆ گەلی هەرێمەکە کە پاش هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا کۆچبەربوون، لە ئامەد کەمپەینی هاوکاری دەستی پێ کرد.
بۆ گەلی هەرێمەکە کە پاش هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا کۆچبەربوون، لە ئامەد کەمپەینی هاوکاری دەستی پێ کرد.
بەرامبەر ئەو قەیرانە مرۆییەی لە هەرێمەکە پاش هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی پێ کرد، کارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە. پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنی خۆیان ئاوارەبوون، کەمپەینی هاوکاری دەست پێ کردووە. بەم ئامانجە، لە بینای ڕێکخستنی ئامەدی دەبەپە، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا و کەمپەینەکە ڕاگەیاندرا.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد محەمەد شیرین گوربوز ڕایگەیاند هێرش دەکرێتە سەر مافی ژیانی گەلی کورد، چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا کە تورکیا پشتگیریان دەکات و هێرش دەکەنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەر داعشن و تەنها ناو و بەرگی خۆیان گۆڕیوە. داوای کرد دەست لە سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری هەڵبگیرێت و گوتی: "ئەو دیمەنانەی لە میدیاکان دەبینرێت، جێگەی مەترسین. ئێمە لەبەردەم زیهنیەتێکداین کە دوژمنی ژن و خاک و مرۆڤایەتییە".
"هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆ سەر ئامەد"
گوربوز ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی کوردان هێرشە بۆ سەر ئامەد، بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نابن، گوتی: "بۆ ئەوەی هەلومەرجی ژیانی ئاشتیانە بئافرێنرێت، دەبێت دانوستان بکرێت، پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت، لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە بکرێت و پێشنیارەکانی وەربگیرێت".
"کەمپەینی هاوکاری بەهێز دەکەین"
هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆحی کۆبانێ و ڕایگەیاند کەمپەینەکانی هاوکاری و پشتگیری بەهێز دەکەین، گوتی: "وەک چۆن گەلان بە ڕۆحی کۆبانێ هەرچیان پێ کرا ئەنجامیاندا و گەلی کوردیان بە تەنها جێنەهێشت، گەلی ڕۆژئاوا ئەمڕۆش چاوەڕێی هاوکاری گەلی کوردستان و گەلانی تورکیا و تەواوی مرۆڤایەتییە. ئەو دەستەی درێژ دەکرێت، دەستی خوشک و برایەتییە، دەستی مرۆڤایەتییە".
"دڵمان بۆ گەلانی ڕۆژئاوا و سوریا لێ دەدات"
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سوڵتان یارای داوای کرد هەرکەس بەپێی توانا پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ کۆچبەران دابین بکات و بیگەیەنن بە بیناکانی دەبەپە، گوتی: "با گەلانی ڕۆژئاوا و سوریا بزانن دڵمان لای ئەوانە. هەرچیمان لە دەست بێت بۆ ئەوان دەیکەین".