لە ئامەد قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا

لە ئامەد ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆداندرا.

لە ئامەد ئەندامانی هەدەپە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و سەمرا گوزەل، رازیە توسون، ئیمام تاشچیئەر ئەندامانی رێکخستنی کایاپناری هەدەپە و زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد بەشدار بوون.

جەیلان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، ئەم ئۆپەڕاسیۆنانە ئەخلاقی و ویژدانی نین. هەدەپە نوێنەری گەل و ناونیشانی چارەسەریە. هەرچیەک بکەن ناتوانن لەدژی هەدەپە ئەنجام بەدەست بهێنن.

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەش وتی، " ئاکەپە و مەهەپە بە شەڕی تایبەت دەیانەوێت گەل بترسێنن. ئێمە باش دەزانین فەرمان بە دادگاکان دەکەن و هەڤاڵانمان دەستگیر دەکەن. ئەمە تێکۆشانی دیموکراسیمان ناوەستێنێت. دەیانەوێت رێگری لە تێکۆشانمان بکەن، بەڵام ناتوانن."

ف.ق