لە ئامەد و ئێلیح یادی ئەوا کەسانەکرایەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون
بنەماڵە بێسەروشووێنکراوان و ئەندامانی ئیهەدە لە ئامەد و ئیلیح لەپێناو ڤەژدین ئاڤجل، ساڵح چەلیک و سینان فیدان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
بنەماڵە بێسەروشووێنکراوان و ئەندامانی ئیهەدە لە ئامەد و ئیلیح لەپێناو ڤەژدین ئاڤجل، ساڵح چەلیک و سینان فیدان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و ئەندامانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئەهەدە) چالاکی ' با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە و ئەنجامدەران دادگایی بکرێن' کە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستیان پێکردبوو، لە هەفتەی ٨٠١ەمیندا درێژە پێدا.
کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لە بەردەم مۆنۆمێنتی یاشام حەقی لە پارکی کۆشویۆلو لە ناوچەی رەزانی ئامەد کۆبوونەوە. نوێنەری ئیهەدە لەناوچەکە ئەرۆل ساچاکلی لەسەر ناوی چالاکوانان قسەی کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیاری ئازادکردنی ئەو پۆلیسەی لە دۆسیەی تاهیر ئەلچیدا دادگایی دەکرا، دەربڕی.
لە چالاکیەکەی ئەم هەفتەیەدا پرسیاری لەبارەی بکەرانی بێسەروشووێنکردنی ڤەژدین ئاڤیل خرایەڕوو کە ١٢ حوزەیرانی ١٩٩٤ لە ناوچەی دێرکی مێردین دوای ئەوەی دەستبەسەرکرا ئیتر هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نەزانرا و دواتریش ئێسکەکانی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە.
ئەندامی کۆمسیۆنی بێسەروشوێنکراوانی ئیهەدە فەرفین ئەلچی چیرۆکی ڤەژدین ئاڤجلی خوێندەوە.
ئێلیح
ئەندامی لقی ئێلیحی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٦٣٧ەمیندا چالاکی 'با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە و ئەنجامدەران دادگایی بکرێن'یان لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە جادەی گوڵستان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەی ئەم هەفتەیەدا پرسیار لە چارەنوسی سینان فیدان و ساڵح چەلیک کرا کە ٦ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لە ناوچەی کارازی ئامەد بێسەروشوێنکران.
بەڕێوەبەری لقی مەلەت ئاتالای چیرۆکی چەلیک و فیدانی خوێندەوە.
هـ . ب