لە ئامەد ئیشکگری خانەوادەی زیندانیان بەردەوامە

ئیشکگری دادپەروەری خزم و کەسوکاری زیندانیان لە ئامەد بەردەوامە. دایکی هۆگر باتو کە لەزینداندایە سەردانی چالاکوانانی کرد.

ئیشکگری دادپەروەری خزم و کەسوکاری زیندانیان لە باڵەخانەی نوسینگەی ئامەد ٧٣ رۆژە بەردەوامە. زاهیدە باتو دایکی هۆگر باتو کە بۆ زیندانی پیتی ئێسی ئیدر گواستراوەتەوە و بە ڕووتی پشکێنراوە، سەردانی چالاکوانانی کرد.

پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی و سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیش سەردانی چالاکوانانیان کرد.

زاهیدە باتو وتی، " کوڕەکەم بە ٥٠ ساڵ زیندان سزادراوە. ئەمە قبوڵ ناکرێت. ئەو شتانەی کە دەینێرین رادەستی کوڕەکەم ناکرێن. خاولییەکی نییە کە دەموچاوی پێ وشک بکاتەوە. پێویستە تەرمی هیچ زیندانیێک لە زیندان نەیەتە دەرەوە."

خەزال یڵدرمیش کە خزمی زیندانیانە وتی، " بۆ دادپەروەری، بۆ ئەوەی زیندانیە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن، ئێمە لێرەین. ئێمە بۆ ئاشتی لێرەین. پێویستە هەموو کەسێک دەنگمان ببیزێت."

ف.ق