لە ئاڤاشین شەرێکی قورس بەرێوە دەچێت

سوپای تورکیای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر، سەربازی لە ناوچەی مەرڤانۆس، ئاڤاشین و گردی شەهید زێرن، شەهید بێکەس و پیرامیت و شوکی دابەزاند، لە وناوچانە شەرێکی قورس بەرێوە دەچێت.

بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا لە هەرێمی پاراستنی میدیا بە دژواری بەردەوامە.

 سوپای تورکیای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر، سەربازی لە  ناوچەی مەرڤانۆسی هەرێمی ئاڤەشین دابەزاند لەو ناوچەیە شەرێکی قورس دەستیپێکرد.

سەرچاوە هەرێمیەکان ئاماژە بەوەش دەکەن شەر لە گردی شەهید سەردار و شەهید دڵگەش بە دژورای بەرێوە دەچێت، هەروەها ئاماژەیان بەوەش کرد دەوڵەتی تورکیا کوژرا و برینداری هەیە.

هاوکات هەمان سەرچاوە وتیشی: سوپای تورکیا داگیرکەر لە ناوچەی مەرڤانۆسی ئاڤاشین و گردی شەهید زێرین، شەهید بێکەس و پیرامیتی و هەرێمی شوکیش هێرشی خۆی فراوان کردوە.

ف.ق