لە ئێلح ٥ کەس دەستگیرکران کە یەکێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە

لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسی دەستگیر کرد کە کەسێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە.

راگەیەنرا ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئێلحدا ئەنجامدراوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێک بە ناوی سەییدخان کرار کە ٩٢٪ خاوەند پێداویستی تایبەتە و سەیید یامان بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بە گشتی ٥ کەس دەستگیرکراون.

لە دۆسیەی ئەو ٥ کەسەدا کە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی ئێڵح براون، بڕیاری شاراوە دراوە.

ف.ق