لە ئێلح دوو کەس دەستگیرکران

لە ئێلحی باکوری کوردستان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، دوو کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک لە شاری ئێلح بە فەرمانی داواکاری کۆماری، هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. پۆلیس دەستی بە پشکنین و گەڕان کرد و کەلوپەلی ناوماڵی هاوڵاتیانی بڵاوکردەوە.

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تایبەت چەتینکایا بەڕێوەبەری پێشووی مەبیا – دەر و سەمرا گونەش ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە ئێلح دەستگیرکران.

چەتینکایا و گونەش بە هۆکاری نادیار دەستگیرکراون و بۆ بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی ئێلح گواسترانەوە.

ف.ق