لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ئامەد ١٧ پارێزەر دەستگیرکران
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا بونیەمین شەکەر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD) و ١٦ پارێزەری تری دەستگیرکرد.
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا بونیەمین شەکەر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD) و ١٦ پارێزەری تری دەستگیرکرد.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین پارێزەر و بونیەمین شەکەر هاوەسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD) و ١٦ پارێزەریان دەستگیرکرد. پۆلیسەکان دەستیشیان بەسەر کۆمپیوتەر و چەندین کەلوپەلی دیجیتاڵی ئەو پارێزەرانەدا گرت.
ناوی پاێزەرە دەستگیرکراوەکان بریتین لە، بونیەمین شەکەر، عەبدولقادر گیولەچ، ئەسهات ئاکتاچ، سەردار تالای، ئیمران گۆکدەرە، دیار چەتەدر، سەردای ئۆزەر، فەریدە لاچین، گەڤرییە ئاتلی، رەسول تامور، جەمیلە تورهانلی بالساک، ئەحمەد کالپاک، دەڤریم بارش باران، نەشەت گیراسن، سەدات ئایدن، شڤان جەمیل ئۆزەن و هاکناز ساداک.
پارێزەرە دەستگیرکراوەکان لەلایەن پۆلیسەوە براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد.
ژ.ت