پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئەرزرۆم ٢ بەڕێوەبەری هەدەپەی دەستگیرکرد

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی هەدەپە لە ناوچەی خۆراسان لە ئەرزرۆم، نەجمەدین ئایدن و ئادەم گۆزونگو بەڕێوەبەرانی هەدەپەى ئەو ناوچەیە دەستگیرکران.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە لە ناوچەى خۆراسانی ئەرزرۆم هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی هەدەپە و نەجمەدین ئایدن و ئادەم گۆزونگو-یان دەستگیرکرد.

ئایدن و گۆزونگو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.

ژ.ت