لە ئیدلیب ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لە ئیدلیب ٢ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار
لە ئیدلیب ٢ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار
تۆڕی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوە بۆ مبێک بە کاروانێکی هێزەکانی تورکیا لە سەر ڕێگای نێوان بینش و ئیدلب کە دەکەوێتە باکوری ئیدلیب ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
هەروەها تۆڕی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند کە گروپێک بە ناوی ئنسار ئەبو بکرد سدیق بەر پرسیارەتی ئەو هێرشەیان کردۆتە ئەستۆی خۆیان.
وەزارەتی دەرەوی تورکیا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە ڕایگەیاند ئەوە کەسانەی لەو هێرشەدا کوژراون یەکێکیان چاوشیی پسۆر بوە بە ناوەکانی موجاهید سنتریپ و رەمەزان دەمیر.