لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مینێک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو

لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

رووداوەکە دوێنێ لە ناوچەی مێهرانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.

راگەیەنرا کە بەهۆی تەقینەوەی مینێکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بوو.

مینەکە پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق بوو. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە هاوڵاتیان دەبنە قوڕبانی مین و تەقەمەنیەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق.

ف.ق