لە ئیسرائیل قەڵەبالغی جەژن: ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاخی مەرۆنوی باکوری ئیسرائیل، لەکاتێکدا کە جەژنی بائۆمەر پیرۆزدەکرا، قەڵەباڵغەکی گەورە دروست بوو. زیاتر لە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاخی مەرۆنوی باکوری ئیسرائیل، لەکاتێکدا کە جەژنی بائۆمەر پیرۆزدەکرا، قەڵەباڵغەکی گەورە دروست بوو. زیاتر لە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاماری خاچی سووری ئیسرائیل، لە کاتی جەژندا لە نزیک شاری سافیدە قەڵەباڵغیەکی گەورە دروست بووە. لانیکەم ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون. راگەیەنرا کە دۆخی ٢٠ لە بریندارەکان خراپە.
تیمەکانی فریاکەوتن سەرەتا رایانگەیاند، تەختەی پیرۆزباییەکە تێکشکاوە، بەڵام دواتر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، روداوەکە بەهۆی قەڵەباڵغیەکی زۆرەوە رویداوە.
تاوەکۆ ئێستا نازانرێت، قەڵەباڵغیەکە چۆن روویداوە. بەپێی خاچی سووری ئیسرائیلی، بەشداربووان پێیان لە یەکتری ناوە و بەو شێوەیە لە هۆش خۆیان چوون.
سەرۆکوەزیر بنیامین نەتەنیاهۆ تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، "کارەساتێکی گەورە لە چیای مەرۆن روویداوە" و بۆ رزگارکردنی برینداران داوای نزای کرد.
شەوی هەینی بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە مەراسیمی جەژندا کرد. بەرپرسان رێگەیان دابوو بە تەنها ١٠ هەزار کەس بەشداری بکەن. بەڵام لە هەموو وڵات ٦٥٠ ئۆتۆبۆس تەرخانکرابوون و لانیکەم ٣٠ هەزار کەس بە تەنها لە دەوروبەرەوە سەردانی شوێنی مەراسیمەکەیان کردبوو. بەپێی میدیا ناوخۆییەکان نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەشداریان کردووە.
ف.ق