لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، چواری دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە دەقەکەی بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی مەتینا؛

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی کەشانە بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی کانی بی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک و چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢ی ئاب کاتژمێر ١٩:٠٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران بە نیشانشکێن لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری حەراری بە نیشانشکێن لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە حەفارەیەک درا کە لە گۆڕەپانە هەوڵی دەدا رێگە دروست بکات. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا گورز لە حەفارەکە وەشێندرا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. دواتر کاتژمێر ٠٩:٣٠ بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیانەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدران، داگیرکەرێک سزادرا و جبەخانەیەک لەناوبرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٣٢ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٤ داگیرکەر برینداربوون، کە دوانیان پلەیان جێدار (مولازم) بوو.

٥ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٣ و ٤ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تونێلەکانی ئێمە ٩ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٣ و ٤ی ئاب لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی لۆلان، شەهید شەریف، کەندەکۆلا، سنین ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی دێریک، گوزێ، دەشتا کافیا، شکەفتیا، گرێ ٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ جارێک؛ بە گشتی ٢٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٤ و ٥ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ و لە هەڕێمی خواکورکیش گۆڕەپانی کەندەکۆلا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".