بە دیمەن

لە ڕزگاری دژی داگیرکاری تورکیا ٣٠ نەمام چێندرا

لە شاردەێی ڕزگاری چالاکوانانی گەرمیان لە بەرامبەر داگیرکاری و قڕکردنی ژینگە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هەڵمەتی نەمام چاندنیان ئەنجام دا، چالاکوانان دووپاتیان کردەوە خاوەندارێتی لە ژینگەی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، لە دژی داگیرکاری و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە سەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات. چالاکوانانی گەرمیان هەڵمەتی نەمام چاندیان ئەنجام دا، بە بەشداری چالاکوانانی گەرمیان و ڕۆشنبیران هەڵمەتی چاندنی ٣٠ نەمام بەڕێوەچوو.

بەیاننامەی چالاکوانانی گەرمیان لە لایەن گۆران ڕەحیم خوێندراییەوە، بەیاننامەکە بەمجۆرەیە:

گۆڕان ڕەحیم وتی : "داگیرکەران ژینگە و سروشتی کوردستان دەشێوێنن و ئێمەش ژینگەکەمان دەبووژێنینەوە، وەک ڕوون ئاشکرایە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی هێرش و داگیرکارییەکاندا بۆ سەر خاکی کوردستان، یەکێک لە ئامانجەکانیان پیسکردن و تێکدانی ژینگەی کوردستانە. ئامانج لە تێکدانی ژینگەکەمان بۆ ئەوەیە بیکات بە ناوچەی سەربازی، لەم داگیرکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان ڕژێمی داگیرکەری تورکیا پشکی شێری بەرکەوتووە زۆرترین هەوڵی تێکدانی ژینگەی کوردستانی داوە، بەڵگەش بۆ ئەمە لە هەر سێ پارچەی داگیرکراوی کوردستان؛ باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا کە تورکیا پلان و ئامادەکاری بۆ کردووە لە بڕینەوەی دار زەیتوونەکانی عەفرین و دارەکانی ناوچەی بادینان.

لە هێرشەکانی تورکیا کە لە 2024/6/15 لە ناوچەی بادینان دەستی پێکردووە جگە لە بەزاندنی حەوت کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان و دانانی حەوت بنکەی سەربازی و ئاوارە بوونی سەدان خێزان، سوپای داگیرکەری تورکیا باخ و زەییە کوشتووکاڵیی و سەرچاوە ئاوییەکانی هەموو تێکداوە ئەمەش یەکسانە بە تێکدان و لە ناوبردنی ژینگەی کوردستان."

وتیشی: "ئەمڕۆ کە هەستاوین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی نەمام چاندن هاوکاتە لەگەڵ یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەتەکانی داعشەوە بۆ سەر کوردانی ئێزیدی کە هەزارن کەس گیانیان لە دەستدا، بە هەزارن ژن کران بە کەنیزەک و لە بازاڕەکانی موسڵ و ڕەقە فرۆشران، هەزاران خێزانیش ئاوارە بوون."