لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوانێک کوژرا و ژینگەپارێزێک دەستگیرکرا

هێزەکانی رژێمی ئێران لە ئۆرمیە شوانێکیان کوشت. لە مەریوانیش ژینگەپارێزێک دەستگیرکرا.

سەرچاوە هەرێمیەکان رایانگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنوری شاری ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان شوانێک بە ناوی وەیسی بادینی خەڵکی گوندی سۆرکانی ناوچەی مڕگەوەری ئۆرمیە بووەتە ئامانجی هێزەکانی ئێران. ئەوا هاوڵاتیە بە سەختی بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی و رێگریەکانی هێزەکانی ئیران کە رێگەیان نەداوە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە شوێنی هێرشەکە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها دوێنێ لە شاری مەریوان چالاکوانێکی ژینگەپارێز بە ناوی نەڤید کۆنەپۆشی تەمەن ٣٠ ساڵ کە خەڵکی گوندی ڕەشەدەی مەریوانە و ئەنجامی ئەنجومەنی سەوزی شاخە دەستگیرکراوە.

هێزەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی لە ماڵەوە نەبووە، براکەیان دەستگیر کراووە. دواتر کۆنەپۆشی بەهۆی براکەیەوە خۆی رادەست کردووە.

ف.ق