لێدوانەکانی پارتی بوونەتە گاڵتەجاڕیکردن بە کۆمەڵگا

ڵیدوانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ئەو راگەیاندراوانەى بە ناوی ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی کۆچی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بڵاویاندەکاتەوە، بوونەتە جێگای گەڵتاجاڕیکردنی کۆمەڵگا.

هاوڵاتیانی باشوری کوردستان ماوەیکەو وەک هەڵوێستێک لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەستیان بە کؤچێکی فراوان کردوە بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوازێک بە هەزاران کەس لە دارستانەکانی نێوان بیلا ڕوسیا و پۆڵەندا ئێستا لەبەر سەرما دەژین و پێیان باشترە لەوەی لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ناو حکومەتی هەرێم دا بن.

ئەو کۆچەی بە لێشاری هاوڵاتیانی باشوری کوردستان دوای ئەوە دێت ماوەی دوو ساڵە پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) فشارەکانی بۆسەر کۆمەڵگا زیاتر کردوە و بە سەدان هاوڵاتی، چالاکوان، مامۆستا و کە سانی سیاسی لەسەر بیرو ڕای سیاسی دەستگیر کردووە و لە کونجی زیندانی کردون. پەدەکە هەر بەوە نەوەستاوە بەڵکوو پەلكێشی سوپای تورکیای کردوە بۆسەر خاکی باشوری کوردستان بە شێوازێک ئەو دەوڵەتە لە ئێستادا زیاتر لە ٤٥ بنکەو بارەگای سەربازیی لە سایەى پەدەکەدا لە هەرێم دروستکردووە.

کۆچی فراونی هاوڵاتیان باشوری کوردستان لە ئاستی نێونەتەوەیی کاردانەوەیەکی فراوانی هەبوو، پەدەکە هەوڵ دەدات خۆی لەبەر پرسیارەتی ئەو کۆچە بدزێتەو بیانوی درۆینە بۆ هۆکاری ئەو کۆچە بڵاو بکاتەوە، ماوەی چەن ڕؤژێک بەو لێدوان قسانەی، کە بڵاویان دەکاتەوە خۆیان کردووەتە گاڵتەجاری کۆمەڵگا, لە دواین لێدوان دا، کە پەدەکە بە ناوی ئەنجوومەنی ئاسایش بڵاوی کردبووە ئاماژە بەوە دەکات، لە هەرێمی کوردستان هێچ کەسێک بە هۆی بیر و  ڕای سیاسی کۆچی نەکردوە و نە کراوە، ئەو لە کاتێکدایە ئێستا بە سەدان چالاکوان و ڕۆژنامەوان لە زینداندان و بە سەدانی تریش لە ترسی دەستگیر کردن کۆچیان کردوە.

هێمن مامەند یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەیە، کە ژێر فشاری پەدەکە ناچار بوو لە شاری هەولێر کۆچ بکات و بێت بۆ سلێمانی و ئێستا لە سلێمانی نێشتەجێیە و بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، لێدوانەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش پڕە لە چەواشەکاری، ئەو  ئەنجوومە تا ئێستا کەس نازانیت سەرۆکی کێیە؟ پێشتر سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنە مەسرور بارزانی بوو، بەڵام لە دوای ئەوەی خۆی بووەتە سەرۆکی حکومەت ئامادە نییە دەسەڵاتەکانی ڕادەستی کەس بکات و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە ئەو ئەنجوومەنە تا ئێستا سەرۆکی دیار نەبێت.

هەروەها وتیشی، لێدوانەکەی پارتی کە بە ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشە بڵاویانکردبووەوە پڕەیەتی لە درۆ و چەواشەکاری و هەوڵ دەدات خۆی لەبەر پرسیارەتی بدزێتەوە، بەڵام ئەو لێدوانانە بوونەتە هۆی گاڵتەجاڕی و لە ئێستادا دەیان کەیسی دەسگیرکراومان هەیە لەسەر ئازادی بیر و ڕا و بە سەدانیش لەبەر ئەو هۆکارە کۆچیان کردوە.

ژ.ت