له باگۆك ده‌وروبه‌ری گۆڕستانی گه‌ریلا بۆردومان كرا
ده‌وڵه‌تی تورك له ١١ی كانونی یه‌كه‌م گۆڕستانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/ یه‌ژا ستاری له چیای باگۆك بۆردومان كردووه و بۆ هه‌ڵكۆڵین حەفارەی بردووه‌ته ناوچەکە.
ده‌وڵه‌تی تورك له ١١ی كانونی یه‌كه‌م گۆڕستانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/ یه‌ژا ستاری له چیای باگۆك بۆردومان كردووه و بۆ هه‌ڵكۆڵین حەفارەی بردووه‌ته ناوچەکە.
ئۆپراسیۆنی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك كه له ١١ی كانونی یه‌كه‌م له چیای باگۆكی ناوچه‌ی نسێبینی سه‌ر به مێردین ده‌ستیپێكردبوو، به‌رده‌وامه.
تیمیە تایبه‌ته‌كان و جه‌ندرمه له هه‌ندێك شوێنی هه‌رێمه‌كه جێگیر بوون و رۆژانه له هه‌رێمه‌كه جموجۆرڵی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هه‌یه.
لەو چوارچێوەیەد له ١٢ی كانونی یه‌كه‌م فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وروپشتی گۆڕستانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/یه‌ژا ستاریان بۆمباران كردوه. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كرێت گۆڕپانی نێوان گونده‌كانی مارینێ و خربێ خه‌لۆ-ش بۆمباران كراوه.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان رایانگه‌یاند، حەفارەیەک نێردراوه‌ته ئه‌و هه‌رێمه‌ی جموجۆڵی سه‌ربازی تێیدا به‌رده‌وامه و به‌و حەفارەیه ماوه‌ی ٢ رۆژه ئه‌شكه‌وتی سلۆ هه‌ڵده‌كۆڵرێت.
ژ.ت