' له‌ دژی دزی و گه‌نده‌ڵی پێویستیمان به‌ به‌ره‌ی به‌رفراوانی گه‌ل هه‌یه‌'

چالاكوانی سیاسی مه‌سعود عه‌بدولخالق باسی له‌وه‌كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پێویسته‌ حكومه‌ت بگۆڕدرێت و به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌ل كه‌ له‌ دژی دزی و گه‌نده‌ڵی تێده‌كۆشێت، ساز بكرێت.

تادێت راستی هێرشه‌ داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك زیاتر ده‌بێت، سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیران زیاتر هه‌ست به‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه‌ ناو هه‌وڵه‌وه‌.

له‌م چوارچێوه‌دا چالاكوانی سیاسی و نوسه‌ر مه‌سعود عه‌بدولخالق باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌م كاته‌ دا ده‌بێت روناكبیران ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌ێ بكه‌ن، چاویان له‌و پاره‌یه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌سه‌ڵات پێیان ده‌دات.

عه‌بدلخالق باسی له‌وه‌كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌بێت حكومه‌ت بگۆڕدرێت و به‌ره‌یه‌كی فراوان كه‌ له‌ دژیی دزی و گه‌نده‌ڵی تێده‌كۆشێت، پێكبهێرێت.

‌نه‌بنه‌ هاوبه‌ش و شه‌رمه‌ روناكبیران چاویان له‌ پاره‌ی حه‌رامی ده‌سه‌ڵات بێت‌

عه‌بدولخالق باسی له‌وه‌كرد، كه‌ بۆشاییه‌ك له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌ و وتی، "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌، تێپه‌ڕێنن ده‌بێت یه‌كێتی و یه‌كگرتوویه‌ك هه‌بێت. نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌سه‌ڵات، نه‌بنه‌ هاوبه‌شی. لایه‌نی ده‌سه‌ڵات مه‌گرن، له‌به‌ر پاره‌ یان كارێكی ده‌سه‌ڵات. زۆر شه‌رمه‌زارییه‌ كه‌ چاوی روناكبیران له‌ ماڵ و سامانی حه‌رام بێت.

چاودێری سیاسی و نوسه‌ر مه‌سعود عه‌بدولخالق باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌م قۆناغه‌ نیشتمانییه‌ی گه‌لی كورددا، له‌م قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌دا ئه‌ركی روناكبیرانه‌ كه‌ خاوه‌نداری له‌ كۆمه‌ڵگا بكات.

‌ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێت، گۆڕانكاری نه‌بێت نوێبوونه‌ نابێت، ئه‌زمونی ٣١ ساڵه‌ ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات‌

عه‌بدولخالق بۆ چاره‌سه‌ریش روانگه‌ی خۆی خسته‌ڕوو و ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كرد، " چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه‌ بدۆزرێته‌وه‌، سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێت. تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌بێت چاكسازی ناكرێت، نوێبوونه‌وه‌ ناكرێت، دۆخی خراپ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌زمونی ٣١ ساڵه‌ پێمان نیشان ده‌دات كه‌ هیچ كارێكی باش له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌كراوه‌.

گۆڕانكاریش به‌ یه‌كێتییه‌كی مه‌ده‌نی و گشتیی و به‌ره‌یه‌كی فراوان و به‌رپرسیار ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. دوو به‌ره‌ بێنه‌ ئاراوه‌، دوو به‌ره‌ هه‌بن، یه‌كه‌م نوێنه‌راییه‌تی به‌ره‌ی تێكۆشان یاخود به‌ره‌ی گه‌ل بكات و ئه‌وه‌ی تریش نوێنه‌رایه‌تی داگیركه‌ران، یاخود دز و گه‌نده‌ڵان بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ تێكۆشانی به‌هێز بكرێت.

دامه‌زراندنی به‌ره‌ی گه‌لیش به‌ نه‌بوونی خۆ به‌ بنه‌ماگرتن و لوتبه‌رزی، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ حكومه‌ت ده‌یدات و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوبه‌شی حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئێمه‌ هه‌ڵه‌ی یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، سنوورێك هه‌بێت، پێوانێك هه‌بێت كه‌ به‌ره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ یه‌ك جیابكه‌نه‌وه‌. ئه‌و كاته‌ به‌ره‌یه‌كی به‌هێز دێته‌ ئاراوه‌".

هـ . ب