پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، له ٢٣ هه‌مین ساڵیادیدا له وان له لایه‌ن پارتی هه‌رێمه دیموكراتیه‌كان (ده‌به‌په) و پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و رێكخراوه مه‌ده‌نیه دیموكراتیكه‌كان به راگه‌یه‌نراوێكی جه‌ماوه‌ری شه‌رمه‌زار كرا.
له‌چالاكیه‌كه‌دا كه له شه‌قامی هونه‌ری وان ئه‌نجامدرا، وێڕای نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان زۆر كه‌س ئاماده‌بوون. له كاتی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پلاكارد بو نوسراوی "گۆشه‌گیری هه‌ڵبگرن، ده‌رگای ئیمراڵی بكه‌نه‌وه، ئاشتی پێكبهێنن" هه‌ڵدران.
' چاره‌سه‌ری دیموكراتیك به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری دێته ئاراوه'
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په له وان عومه‌ر ئیشك باسی له‌وه‌كرد كه پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ له دژی عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، له دژی داواكاری ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و ئازادی له پرسی كورددا بوو. ئیشك پیلانگێڕیه‌كه‌ی وه‌ك رۆژی هێرش بۆ سه‌ر ئازادی، هه‌بوون و داهاتووی گه‌لی كورد پێناسه‌كرد و وتی، " به تێكۆشانی گه‌لان و هه‌ڵوێستی به‌ڕێز ئۆجالان له ئیمراڵی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌گه‌یشتنه ئامانجه‌كانی. له كوردستان، توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رچی تێكۆشانی دیموكراسی گه‌لان به‌ره‌وپێشتر چوو و له ناو رای گشتیی جیهاندا بینرا، ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په زیاتر روویان له گۆشه‌گیری، سیاسه‌تی شه‌ڕ، نادادپه‌روه‌ری و نكۆڵی كرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ه‌وه له‌پێناو سه‌ركوتی داواكاری ئاشتی گه‌لانی توركیا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان سه‌رله‌نوێ قورس‌تر كرا. سه‌ره‌ڕای سیاسه‌ته‌كانی گۆشه‌گیری داواكاری گه‌لانی توركیا بۆ یه‌كسانی و ئازادی و كۆماری دیموكراتیك، هه‌وڵیاندا له گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌یانهێڵن".
ئیشك باسی له‌وه‌كرد، كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ گۆشه‌گیری قورس له ئیمراڵی هه‌ڵبگیرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، رێگه له به‌رده‌م عه‌بدوڵا ئۆجالان بكرێته‌وه كه بیرۆكه و بیركردنه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته رای گشتی.
ئیشك وتی، "هه‌ر كه به‌ڕێز ئۆجالان قسه بكات ده‌رفه‌ته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و دانوستان زیاتر ده‌بن. له شێوازی رفاندنی ئۆجالان تا راگرتنی له ئیمراڵی، به هۆی له چوارچێوه‌ی یاسادا ناگونجێت، وه‌ك چاڵی ره‌شی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه. به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌پاندنی سزای دیسپلین، زه‌مینه‌ی دوژمنایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌ی سیستماتیك ده‌خاته به‌رچاو. ئێمه نیگه‌رانی ته‌ندروستی و ئاسایش و پارێزراوبوونی به‌ڕێز ئۆجالانین. ئه‌وه‌ی نایاسایی له ئیمراڵی ناهێڵێت، تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لانمان و هێزه دیموكراسیه‌كانه".
ئیشك داوای له دامه‌زراوه سیاسیه‌كان، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد، كه له دژی گۆشه‌گیری تێبكۆشن.
دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك چالاكی دانیشتن ئه‌نجامدرا. جه‌ماوه‌ره‌كه دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" و "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان"یان وته‌وه.
هـ . ب