له ئامه‌د گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ شه‌رمه‌زار كرا
ئه‌ندامانی سه‌ندیكای خانه‌نشینانی ئامه‌د تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په و سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌ندامانی سه‌ندیكای خانه‌نشینانی ئامه‌د تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په و سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
به پێشه‌نگایه‌تی سه‌ندیكای خانه‌نشینان (ئه‌مه‌كلی-سه‌ن)ی سه‌ر به كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی شۆڕشگێڕ (دیسك) له ئامه‌د، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاره‌با، ئاو، گاز و سوته‌مه‌نی شه‌رمه‌زار كرا. ئه‌ندامانی ئه‌مه‌كلی-سه‌ن به‌ر له‌وه‌ی راگه‌یه‌نراو بده‌ن سه‌ردانی كاسبكاران و دوكاندارانیان كرد. هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی ئه‌مه‌كلی – سه‌ن وه‌هاب گیونای دوای قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه مرۆڤه‌كان ناتوانن به‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه درێژه به ژیان و گوزه‌رانیان بده‌ن.
'ئێمه ملیۆنان مرۆڤین و ناتوانین پاره‌ی پسوڵه‌كان بده‌ین'
گیونای ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و داواكاریانه‌ی ده‌كرێن سروشتی و مرۆیین، مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه بژین. گیونای وتی، "ئێمه سێ بۆ پێنج كه‌س نین، ئێمه ملیۆنان مرۆڤین". گیونای هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه كاسبكارانی بازاڕ ناتوانن پاره‌ی ئاو و كاره‌با بده‌ن و وتی، "ئێمه وه‌ك ئه‌مڕۆ داواكارییه مرۆییه‌كانمان به‌رده‌وام و له هه‌موو شوێنێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
هـ . ب