له ئامه‌د سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی زیندانی ئامه‌د تۆمار كرا
له ئامه‌د چه‌ندین رێكخراوی بواری ماف و یاسا به هۆی ئه‌وه‌ی له زیندانی داخراوی جۆری تی ئه‌شكه‌نجه له زیندانیان ده‌كرێت سكاڵایان تۆمار كرد.
له ئامه‌د چه‌ندین رێكخراوی بواری ماف و یاسا به هۆی ئه‌وه‌ی له زیندانی داخراوی جۆری تی ئه‌شكه‌نجه له زیندانیان ده‌كرێت سكاڵایان تۆمار كرد.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) و كۆمه‌ڵه‌ی مافناسانی ئازادی (ئۆهه‌ده) ئه‌شكه‌نجه، هه‌ڕه‌شه و زۆرداری كه له گرتووخانه‌ی جۆری تی ژماره‌ی 3ی ئامه‌د له زیندانیان ده‌كرێت، كردیانه بابه‌تی دادوه‌ری و دۆسیه‌یان له‌باره‌وه جوڵاند.
له كاتی تۆماركردنی سكاڵاكه‌دا له‌به‌رده‌م بینای دادگا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدرا. له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئۆهه‌ده بنیامین شه‌كه‌ر، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د نیهاد ئه‌ره‌ن و سه‌رۆكی لقی ئیهه‌ده عه‌بدوڵا و زۆر پارێزه‌ر، به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده‌بوون.
ئه‌ندامی ئۆهه‌ده پارێزه‌ر شه‌مدین شاهین به بیریهێنایه‌وه كه په‌یوه‌ست به پێشێلكاری مافه‌كانی چه‌ندین كه‌س سه‌ردانیان كردوون، له‌گه‌ڵ حه‌وت زیندانیكراویش دیدیاریان ئه‌نجامداوه و زیندانیه‌كان پێیان راگه‌یاندوون كه پاسه‌وانانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و جنێویان پێده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌وان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه تۆمار ده‌كه‌ن كه تاوانی ئه‌شكه‌نجه، گێچه‌ڵ و جنێودان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هـ . ب