له‌باره‌ی گۆڕی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی داواكاری پێشكه‌ش كرا
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گۆڕی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی ئاشكرا بكرێن، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له‌سێداره‌درابوون، داواكاری پێشكه‌ش كرا.
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گۆڕی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی ئاشكرا بكرێن، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له‌سێداره‌درابوون، داواكاری پێشكه‌ش كرا.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری و به‌سه‌ركرده‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورك به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی شوێنی گۆڕه‌كانی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی تاهیر ئه‌لچی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د نیهاد ئه‌ره‌ن رایگه‌یاند، "به بڕوای ئێمه، به بڕیاری له‌سێداره‌دان و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان سته‌م له كورد كراوه. خۆی له خۆیدا هه‌ندێك جار كاراكته‌ره سیاسیه‌كان له باره‌ی لێپرسینه‌وه له رابردوو لێدوان ده‌ده‌ن. مادام ئێوه رووبه‌ڕووی رابردوون، له‌و كاته‌دا یه‌كێك له رووداوه سه‌ره‌كیه‌كان و ئازارێكی سه‌د ساڵه كه كورد كێشاویانه، رووداوه‌كه‌ی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانیه‌تی. نه‌ك هه‌ر بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان، ئێمه بۆ ته‌واوی كوردان ده‌مانه‌وێت كه گۆڕی ئه‌وان ئاشكرا بكرێن".
ئه‌ره‌ن باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه زانیاریان پێنه‌درێت، دۆسیه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی محه‌مه‌د قاسم فوراتیش به بیری هێنایه‌وه كه به‌ر له ٩٦ ساڵ داوای ته‌رمه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام تائێستاش راده‌ستنه‌كراونه‌ته‌وه. فورات وتی، ئه‌وان له‌و سه‌ردانانه‌یان هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه و رایگه‌یاند، "پێویسته نوێنه‌رانی كۆمار گوێ له‌و ده‌نگه بگرن، با گه‌له‌كه‌شمان خاوه‌نداری له‌و دۆسیه بكات".
هـ . ب