له‌چالاكی گه‌ریلاكاندا ٤٧ داگیركه‌ر سزادران-نوێکراوەتەوە

گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سڵاوكردنی ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران هه‌ندێك چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكیه‌كاندا ٤٧ سه‌ربازی تورك كوژران و گورز له‌ ٢ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنرا.

راگه‌یه‌نراوی ناوی چاپه‌مه‌نی و رایگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

" گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به‌ پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ١٨هه‌مینی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران هه‌ندێك چالاكی كاریگه‌ریان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ٤٧ داگیركه‌ر سزادران، ٨ داگیركه‌ر برینداربوون و گورز له‌ ٢ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنران.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه‌: 
له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین

له‌ ٣٠ گولاندا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌وانیاندا. به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران تائاستێك كشانه‌وه‌. 
له‌ هه‌رێمی زاپ
له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید شاڤاش مه‌رعه‌شدا، 
له‌ ٢٩ی گوڵاندا كاتژمێر له‌ نێوان ٠٩:٠٠ و ١٠:٠٠دا كاتێك هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ویستیان سه‌ربازان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌هید له‌شكه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی دابه‌زێنن، له‌ دوولاوه‌ بوونه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. هه‌ر دوو هه‌لیكۆپته‌ره‌كان گورزی قورسیان به‌رده‌وت و بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربازان دابه‌زێنن، ناچار بوون له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌. 
له‌ ٢٩ی گوڵان كاتژمێر ١٤:٠٠ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید نالینی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا. 
له‌ ٣٠ گوڵاندا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و دۆڵی شه‌هید ساڤوشكا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بچن، كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. دوای ده‌ستوه‌ردان هێزه‌كانی داگیركه‌ر تووشی شڵه‌ژان بوون و له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاوه‌یان كرد. 
له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆسدا:
له‌ ٢٩یی گوڵان له‌ سه‌رله‌به‌یانیدا سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر ویستیان گروپێك داگیركه‌ر ره‌وانه‌ی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ شه‌هید به‌رخودانی سه‌ر به‌ گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بكه‌ن. هێزه‌كانمان بینیویانه‌ كه‌ سه‌ربازانی داگیركه‌ر نه‌یانویستووه‌ به‌ره‌و پێش بچن و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانان مشتومڕیان كردوه‌. سه‌ربازانی داگیركه‌ر دواتر گروپێكی چواركه‌سییان ناردووه‌ بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. ئه‌و گروپه‌ كاتێك له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون، هێزه‌كانمان ئه‌وانیان خستووه‌ته‌ ژێر كۆنتڕۆڵ و به‌ سابوتاژ له‌وانیان داوه‌. له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو داگیركه‌ر كه‌وتوونه‌ته‌ دۆڵه‌كه‌. هه‌ر دوو داگیركه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به‌ نارنجۆك و چه‌كی سوك سزادراون. هێزه‌كانمان چوونه‌ سه‌ر ته‌رمه‌كان و ته‌رمه‌كانیان خستووه‌ته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان. له‌و چالاكیه‌دا به‌ گشتی ٤ داگیركه‌ر سزادراون، چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی داگیركه‌رانیش له‌ناو براون. ته‌رمی ٢ داگیركه‌ریش له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانماندایه‌. ئێواره‌ كاتێك داگیركه‌ران جارێكی تر ویستیان بكه‌ونه‌ جوڵه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌وانیانداوه‌ و داگیركه‌ران نه‌یانتوانیوه‌ به‌ره‌وپێش بێن. 
له‌ ٢٩ی گوڵاندا داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بێن، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان داگیركه‌رانیان خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و ١٠ جار به‌ سابوتاژ له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیانه‌ی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارماندا ئه‌وه‌ روونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ لانیكه‌م ٦ داگیركه‌ر سزادراون. 
هه‌مان رۆژ له‌ كاتژمێر ٠٧:٣٠ و ٠٧:٤٠ هێزه‌كانمان دوو جار به‌ نارنجۆك و چه‌كی سوك له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیاندا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربووه‌. كاتژمێر ٠٨:٢٠ داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بێن، هیچزه‌كانمان ئه‌وانیان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و له‌ چه‌ندلایه‌كه‌وه‌ له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ چوار داگیركه‌ر سزادران. كاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٠:٣٠ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كۆببوونه‌وه‌، هێزه‌كانمان به‌ نارنجۆك و چه‌كی سوك  له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ داگیركه‌رانیاندا و ٤ داگیركه‌ر سزادران. 
سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٥:٠٠ ویستیان به‌ ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. له‌ ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانماندا، داگیركه‌ران تائاستێك كشانه‌وه‌. كاتژمێر ١٩:٠٠ داگیركه‌ران دیسان هه‌وڵیاندا به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ . هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ سابوتاژ و دواتر به‌ چه‌كی سوك له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌ران ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی هێنابوویان له‌ دوای خۆیان جێیان هێشتن و هه‌لاتن. 
له‌ هه‌مان رۆژدا كاتژمێر ٠٨:٥٠ و ١٩:٠٥دا داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه‌ ١٠ جار به‌ نیشانشكێن كرانه‌ ئامانج. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٦ داگیركه‌ر سزادران و ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون. 
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به‌ پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان ئه‌نجامدران، به‌ گشتیی ٢٥ داگیركه‌ر سزادران و ٥ داگیركه‌ریش برینداربوون. 
٢٩ی گوڵان داگیركه‌ران كاتێك ویستیان له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی جه‌هه‌ننه‌می گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش جێگیر ببن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی سوك و نارنجۆك لێیاندان. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران تا ئاستێك كشانه‌وه‌. 
له‌ ٢٩ی گوڵان كاتژمێر له‌ نێوان ٠٧:٠٠ و ٠٨:٠٠دا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بكه‌نه‌ ئامانج، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا. 
له‌ ٣٠ گوڵان كاتژمێر له‌ نێوان ٠٤:٥٠ و ٠٦:١٥ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ریاندا. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران. 

لە هەرێمی مەتینا

لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابور،

٢٩ی گوڵان کاتژمێر ١١:٠٠ لە دژی داگیرکەران لە نێوان گۆڕەپانەکانی شەهید زەمانی و شەهید عاکیف لە هەرێمی بەرخودانی شاخی هەکاری لە جموجۆڵدابوون، هێزەکانمان بە چەکی سوک چالاکیان کرد. لە ئەنجامی ئەو چالکییەدا دوو داگیرکەر سزادران.

٢٩ی گوڵان لە ١٣:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە چالاکییان کرد. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو.

٢٩ی گوڵان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید زەمانی پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان ئەوانیان چاودێری کرد و خستیاننە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. کاتژمێر لە ١٧:٣٠ تیمە نیمچە گەڕۆکەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە نارنجۆک و چەکی سوک لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە کاریگەرەدا ١١ داگیرکەر سزادران، دوو داگیرکەریش برینداربوون. کاتژمێر ١٩:٣٠ داگیرکەران ویستیان بەرەوپێش بێن، جارێکیتر لە دوو قۆڵەوە کرانە ئامانج. داگیرکەران کە گورزی قورسیان بەرکەوت ناچاربوون تا ئاستێک بکشێنەوە. تەرمی ئەو گەریلایانەی سزادران تا نیوەشەو لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندا مانەوە.

گەریلایەک شەهیدبوو

لە کاتی ئەو چالاکییە کاریگەرەدا کە هێزەکانم بە گیانی هێرشی جەنگاوەری ئاپۆیی ئەنجامیاندا، هاورێمان سیابەند کە لە ریزەکانی پێشی پێشەوە، یەکەم گورزی لەداگیرکەران دابوو، چووبووە سەر تەرمی ٩ داگیرکەر، چووە ناو ریزی کاروانی قارەمانانی نەمرەوە. هاوڕێمان سیابەند بۆ سەرخستنی ئەو چالاکییە رەنجێکی زۆری کێشا، پێشەنگایەتی کرد. زانیاری بەرفراوانتر لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان سیابەند دواتر بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەین.

هێرشەکان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی

ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی ئەنجامیدا:

٢٩ی گوڵان گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی برینداران، شاخی شەهید بەرخودان و شاخی جەهەننەم لە هەرێمی زاپ، لە گۆڕەپانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاسین ٢٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.

هێرشەکان بە هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی شەڕ و کاتیوشا

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ:

٢٩ی گوڵان لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، چیاڕەش، شاخی جەهەننەم، شەهید شاهین، شاخی روبار، ساجا، چەمچۆ و رەنجبرئاغا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و لە قەرەقۆڵەکانی سەرسنوورەوە بە کاتیوشا سەدان جار و ٤٣ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٩ی گوڵان هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی شاخی ئۆرتێ، شاخی شەهید زەمانی، شاخی شەهید مەروان و کانی بۆتکێ لە لایەن قەرەقۆڵەکانی سەرسنوورەوە بە کاتیوشا و ١٣ جاریش لە رێگەی فرۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

٢٩ی گوڵان هەرێمی ئاڤاسین گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٢٩ی گوڵان دەوروبەری گوندی شکەفتیانی هەرێمی گارە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

هـ . ب