لەنێوان زەندورا و دەرارێ ٨ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش بریندار بوون

لە مەتینا لەنێوان گۆڕەپانی زەندورا و دەرارێ، لەنیوان گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار و سەربازانی تورکی داگیرکەردا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا ٨ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش بریندار بوون. بەهۆی ترسەوە سەربازان تەقەیان لە یەکدی کرد و ٤ سەرباز بریندار بوون.

لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەردەوامە.

لە مەتینا لەنێوان گۆرەپانی زەندورا و دەرارێ لەنیوان گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار و سەربازانی تورکی داگیرکەردا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا ٨ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش بریندار بوون.

سەربازانی تورک لە ترسا تەقەیان لە یەکتری کرد

بە پێی زانیاریەکان، بەهۆی ترس و سەرلێشێواویەوە، سەربازان تەقەیان لە یەکتری کرد و ٤ سەربازیش بەو هۆیەوە بریندار بوون.

ف.ق