لەیلا گیوڤەن پەیامێکی بۆ ساڵی نوێ بڵاوکردەوە

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ، کە لە زیندانی ژنانی خارپێت دا بە بارمتە گیراوە، لە رێگەى تەلەفونەوە بە کچەکەى راگەیاند، هێشتا لە قاوشی قەرەنتینەدایە و ساڵی نوێی لە هەموان پیرۆز بێت.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ، کە لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە، لە زیندانی ژنانی خارپێت دیل و بارمتەگیراوە و لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ سەبیحە تەمیزکانی کچیدا قسەى کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، کە ماوەى ٢٠ دەقە بەردەوام بوو گیوڤەن رایگەیاند، تاوەکو ئێستاش لە قاوشی قەرەنتینەدایە و نە نامە و نە فاکسی رادەست نەکراوە.

گیوڤەن راشیگەیاند، دۆخی تەندروستیی باشە و سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە پشتیوانیم لێدەکەن.

گیوڤەن هیوای ئەوەی خواست ساڵی نوێ بۆ هەموو کەس ببێتە مایەى خێر و بەرەکەت و ساڵی نوێی لە هەموان پیرۆز کرد.

ژ.ت