لەئێران سزای سێدارە بەسەر گەریلای هەپەگە رێگەشدا پەسەندکرا
سزای لەسێدارەدان کە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بەسەر گەریلای هەپەگە ئەدهەم ئۆزدەمیر سەپێندرا، لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کرا.
سزای لەسێدارەدان کە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بەسەر گەریلای هەپەگە ئەدهەم ئۆزدەمیر سەپێندرا، لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کرا.
گەریلای هەپەگە رێگەش (ئەدهەم ئۆزدەمیر) ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی کەڤرێ سپی لە هەڕێمی قەلەنیە لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ سوپای پاسداران، بە دیل گیرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ٢٨ی تەمووزی ٢٠١٩ لەلێدوانێکدا رایگەیاندبوو، کە لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید و گەریلایەکیش بە برینداری بە دیلی کەوتووەتە دەست هێزەکانی ئێران. رێگەش لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئاگری لە دایک بووە و ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە ریزەکانی پەکەکە کردووە.
دەوڵەتی ئێران دوای تێپەڕبوونی ٣٣ مانگ بەسەر دەستبەسەربوونیدا ئەویان بردە بەردەم دادگا لە شاری خۆی. دوای دادگاییەکی کورت لە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢دا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.
دواتر سزاکە لەلایەن دیوانی باڵای دادوەری ئێرانەوە رەتکرابووەوە و دۆسیەکە رەوانەی لقی سێی دادگای شۆڕش لە ورمێ کرایەوە و رۆژی ١٩ ئایار جارێکی دیکە دادگا سزای لە سێدارەدانی بەسەر رێگەشدا سەپاندەوە.
هـ . ب