ماک لە ئامەد چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە دژی ئەو ژێرخانەی کارەبا بۆ شوێنی دادوەر و داواکارانی گشتی دەستەبەردەکات.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە دژی ئەو ژێرخانەی کارەبا بۆ شوێنی دادوەر و داواکارانی گشتی دەستەبەردەکات.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند شەوی ٢٢ ی ئایار لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەک دژی ئەو ژێرخانەی کارەبا بۆ شوێنی دادوەر و داواکارانی گشتی دەستەبەردەکات چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
لە چالاکییەکەدا ژێرخانەکە تێکشکێنرا و تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویدا، دەربارەی چالاکییەکە گوتیان: "دادوەر و داواکارانی گشتی دەوڵيتی تورک دەیانەوێت کوردستان لە تاریکیدا بهێڵنەوە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە هێرش دەکەنە سەر تێکۆشانی ڕەوای گەلەکەمان، هەزاران هاوڕێمان بە پاساوی بێ بنەما دەخەنە زیندان، بۆیە ناهێڵین لە ماڵەکانیاندا ئاسوودە بن".