مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک شاری ئێران لەبەرانبەر نەدانی مافەکانیان لەلایەن رژێمی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک شاری ئێران لەبەرانبەر نەدانی مافەکانیان لەلایەن رژێمی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەپێی گرانی نرخی کەلوپەل، ژیانی گەلانی ئێران، بە تایبەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە و لە رۆژانێکی زەحمەت و سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. رژێمی ئێران کە نەک تەنها چارەسەری بۆ کێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابۆریەکان پێنییە، بەڵکو بارێکە بەسەر گەلانەوە و ناڕەزایی گەلانی ئێرانیش بە تایبەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان فراوانتر دەبێت.
چینێکی گرنگی کۆمەڵگەش مامۆستا و کارمەندانی کەرتی پەروەردەیە کە لەساڵی رابردووە بەهۆی نەدانی مافەکانیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن هاوڕێکانیشیان کە لەلایەن رژێمی ئێرانەو ەدەستگیرکراون ئازاد بکرێن.
لەم چوارچێوەیەدا مامۆستایانی شاری سنە، مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری کەرەجی ئێران رژانە نێو شەقامەکان و بە میتینگ و خۆپیشاندان ناڕەزاییان پیشاندا. مامۆستایان ناڕەزاییان پیشاندا و رایانگەیاند تاوەکو مافەکانیان وەرنەگرن، دەست لە خۆپیشاندان هەڵناگرن.
لە شاری کەرەج هێزەکانی رژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە لێدان و ئەشکەنجە ١٥ مامۆستایان دەستگیر کرد.
ف.ق