مه‌خه‌ده‌شه بۆ به‌شداری له رێپێوانی سبه‌ینێ له شه‌نگال بانگه‌وازی راگه‌یاند
له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات سبه‌ینێ له شه‌نگال رێپێوانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مه‌خه‌ده‌شه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێپێوانه‌كه بانگه‌وازێكی راگه‌یاند.
له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات سبه‌ینێ له شه‌نگال رێپێوانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مه‌خه‌ده‌شه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێپێوانه‌كه بانگه‌وازێكی راگه‌یاند.
له ٢٣ هه‌مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، سبه‌ینێ له شه‌نگال رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.
رێپێوانه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی شه‌نگال (مه‌خه‌ده‌شه) له كاتژمێر ١٤:٠٠ له سه‌ر رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ ئه‌نجام ده‌درێت.
رێپێوانه‌كه تا رێڕه‌وی مرۆیی كه له ١٣ی ئابی ٢٠١٤دا له لایه‌ن گه‌ریلا و شه‌ڕڤانانه‌وه بۆ رزگاركردنی ئێزدیه‌كان كرابوه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌خه‌ده‌شه داوای له خه‌ڵكی شه‌نگال كرد به‌شداری رێپێوانه‌كه ببن و پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
هـ . ب