پەیامەکەى مەسعود بارزانی بە پێچەوانەى بەڵێنەکانی پێشووتری بۆ رێگریکردن لە شەڕی کورد و کورد و بە پێچەوانەى بەرپرسیاریی قۆناغەکە و دۆزی گەلی کوردە، بۆیە بە خێرایی سەدان کاردانەوە لە رای گشتیی کوردستاندا بڵاوبوویەوە.
لەو چوارچێوەیەدا محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان نامەیەکی کراوەی بۆ مەسعود بارزانی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە، " به‌داخه‌وه ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی پارتێك و له‌ناوپارته‌كه‌ی خۆشتدا وه‌ك سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌كه‌ت ده‌ركه‌وتیت، ته‌نها خه‌ریكی دابینكردنی پۆست و داهات بووی بۆكوڕ وبراو برازا و كه‌سه نزیكه‌كانت، هه‌رئه‌وه‌ش په‌لكێشی كردووی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان تاكو دوا ڕاده خۆتان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كردووه، توركیاش زۆر به‌زانایی كاری له‌سه‌ر خاڵی لاوازی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه، ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دات من دڵنیام بارازانی ئێوه‌ش لێی نیگه‌رانن چونكه باش ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ناسیت و ئه‌زانیت توركیا جاشی ئه‌وێت نه‌ك كورد".
دەقی نامەکەى عەبدوڵا محەمەد
نامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز بارزانی
كاك مسعود په‌یامه‌كه‌ت له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نییه.
له‌كاتێكی وادا گه‌لی كورد له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان له‌سه‌رپێیه‌و داگیركه‌رانیش له‌پاشه‌كشه‌دان، بۆگه‌لی كورد سه‌رێكی زیره‌ك پێویسته تاكوبیرمه‌ندانه هێزی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان ڕێكبخات، لانی كه‌م له‌هه‌ربه‌شێكی كوردستان هه‌ماهه‌نگی هه‌بیت، بۆئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌و ڕێبه‌ر له‌ڕۆژی ته‌نگانه‌و پێویستدا ده‌رده‌كه‌ویت، كاك مسعود ده‌بوو له‌گۆڕ پێگه‌و مه‌قامی خۆت هه‌ڵسوكه‌وتت بكردایه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوویت به‌ڵام نه ئه‌و كاته‌و نه‌ئێستاش هه‌ستت به‌و به‌رپرسیارێتیه نه‌كرد، به‌داخه‌وه ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی پارتێك و له‌ناوپارته‌كه‌ی خۆشتدا وه‌ك سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌كه‌ت ده‌ركه‌وتیت، ته‌نها خه‌ریكی دابینكردنی پۆست و داهات بووی بۆكوڕ وبراو برازا و كه‌سه نزیكه‌كانت، هه‌رئه‌وه‌ش په‌لكێشی كردووی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان تاكو دوا ڕاده خۆتان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كردووه، توركیاش زۆر به‌زانایی كاری له‌سه‌ر خاڵی لاوازی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه، ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دات من دڵنیام بارازانی ئێوه‌ش لێی نیگه‌رانن چونكه باش ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ناسیت و ئه‌زانیت توركیا جاشی ئه‌وێت نه‌ك كورد، ئه‌شزانیت كه‌وتویته ناوبازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیاوه نه‌ك كورد، ئه‌وه‌شت له‌بیره دوای ڕیفراندۆم به‌ماوه‌یه‌كی كورت ناردیتیانه‌ماڵه‌وه وكورسی سه‌رۆكی هه‌رێمیان پێ چۆڵكردیت، ئه‌شازانێت كاتێك توركیا سه‌ربازێكی وه‌ك داعشی له‌ئێوه دڵسۆزتری ده‌ستكه‌وت پشتی كرده ئێوه‌و هێنده‌ی نه‌مابوو هه‌ولێریش له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وكاته زۆر ژیرانه په‌ناتان برده به‌ر هێزه‌كانی گریلاو ده‌ستتان له‌نێو ده‌ستی یه‌كناو مێژووتان تۆمار كرد، به‌ڵام نازانین بۆچی جارێكی تر متمانه‌تان به‌توركیاكردو به‌شێوازێك خۆتان ڕاده‌ستی كردووه بۆهه‌ر داخوازیه‌كی توركیا بوێری ئه‌وتان نییه بڵێن نا.
ئێمه‌لێروه بانگ ده‌كه‌ین به‌ڕێز بارزانی هێشتاش دره‌نگ نییه بۆگه‌ڕانه‌وه، وه‌ره‌وه ناو به‌ره‌ی گه‌ل و بانگه‌وازی بكه وه‌ك ساڵی 2008 بڵێ له‌سه‌ر توركیا شه‌ڕێ په‌كه‌كه ناكه‌ین، بڵێ ناهێڵین كورد به‌ده‌ستی كورد بكوژرێت، ئه‌م په‌یامه‌ت ته‌واوی گه‌لی كوردی ناڕه‌حه‌ت كرد، په‌یامیكی پێچه‌وانه بده‌و داگیركه‌ران پێی بئێشێ، مێژوویه‌ك تۆماركه‌و بانگی ئاشتی بكه نه‌ك شه‌ڕ، ئه‌وه‌داخوازی گه‌لی كورده به‌خودی براده‌رانی پارتیشه‌وه، ئه‌وه‌داخوازی دایكان وخوشكانه، داخوازی هه‌رچواربه‌شی كوردستان، حه‌سن خه‌یریتان له‌بیر بێت. له‌شه‌ڕێكی واداهیچ لایه‌ك براوه‌نییه ته‌نها دوژمن نه‌بێت، ئه‌وه‌شه‌ڕی خۆ ئینتیحار كردنه.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین ئه‌وه‌ته‌نها شه‌ڕی نێوان دوولایه‌ن نییه، ئه‌وه‌شه‌ڕی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورده، ده‌بێت به‌هه‌ستیاریه‌وه له‌م قۆناغه بڕوانین و بچوكترین هه‌ڵه گه‌وره‌ترین زیان به‌رگه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێت. بۆیه بانگه‌وازی له‌هه‌رهێز و لایه‌نێكیش ده‌كه‌ین بۆئاشتی فشار دروستكه‌ن و نه‌ین به‌به‌شێك له‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره.
ژ.ت