مەکتەبی سیاسی یەنەکە بریاریدا هەموو دەسەڵاتەکان لە لاهور شێخ جەنگی وەربگیرێتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەنەکە ڕایگەیاند، بڕیاریاندا هەموو دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی وەربگیرێتەوە و بدرێتە بافڵ تاڵەبانی.

بەپێی نووسراوەکەى مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە تێیدا هاتووە، کۆنووسی کۆبوونەوەمان، کە لە ڕۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠٢١ لەبارەی کێشەی هاوسەرۆکانەوە بەڕێوەچوو و لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی پەسندکراوە، بڕیاردرا، کە هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی دەدات بە هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی، تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنەوەی پەیڕەو.

لە بەشێکى دیکەى نوسراوەکەدا هاتووە، کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجی دەکرێت.

هاوکات، بە دروستبونى ئاڵۆزییەکانى ناو ڕیزەکانى یەنەکە، سێ جار هاوسەرۆکان کۆبوونەوە و کۆتا جاریش هەردوو هاوسەرۆک لەگەڵ مەکتەبى سیاسى حزبەکەیان کۆبوونەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى پێنجشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢١، هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی فەرمانیان دەركرد بە گۆڕینی چەند بەرپرسێكی دەزگای زانیاریی و دژە تیرۆر، لەناو ئەوانەشدا لێپرسراوی دەزگای زانیاریی و دژەتیرۆر، بەڵام ئەو هەوڵە ناڕەزایی لاهور شێخ جەنگی لێکەوتەوە.

ف.ق

بڕیارەکە