مەراسیمێک بۆ گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز سازکراکرا

گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز کە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهیدببوو، دوای ٣ ساڵ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە. بنەماڵەکەی مەراسیمێکی مەولودیان بۆ سازکرد.

تەرمی گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز (چیاگەر) کە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهیدبوو، دوای سێ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرابووەوە. دوای بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید چیاگەر، پرسەی بۆداندرا.

بنەماڵەکەی هەر لە ماڵی خۆیان مەراسیمێکی مەولودیان سازکرد و ئەندامانی مەبیادەر، توئای دەر، دەبەپە، دەم پارتی، پەرلەمانتاران، دایکانی ئاشتی و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.

دوای خوانێک کە رێکخرابوو، مەولود خوێندرایەوە.